ئەم چەند خۆراکە یارمەتیدەرن لە سوتانی چەوری و زیادبوونی وزەی لەش:
١-ھێلکە: خواردنی یەک ھێلکە لە ڕۆژێکدا پڕۆتین و ڤیتامینی پێویست بۆ لەش دابین دەکات،بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن تێیدا خۆراکی پێویست بۆ لەش دابین دەکات و یارمەتیدەرە لە سوتانی چەوری و زیادبوونی وزەی لەش.
٢-سێو: ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە،ھەربۆیە یارمەتیدەرە لە دابەزانی کێشی لەش.
٣-ئەڤۆگادۆ: ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین و ڕیشاڵ و کاربۆھێدراتی تێدایە کە گرنگە لە دابەزانی چەوری لەشدا.
٤-دارچینی: لەگەڵ ئەوەی دارچینی یارمەتیدەرە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەنسۆلین لە خوێندا،یارمەتی زیادبوونی وزەی لەش دەدات.
٥-قاوە: خواردنی قاوە بێ شەکر یان خواردنی بە شیرەوە یارمەتیدەرە لە سوتانی چەوری لەشدا.
٦-لیمۆ: یارمەتیدەرە لە سوتانی چەوری و تەندروستیەکی باشدا.
ھەریەکە لە (سندی،چای سەوز،بیبەری تون) یارمەتیدەرن لە سوتانی چەوری و زیادبوونی وزەی لەش.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق