لیژنەی ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدی داواكاری هەیە

kirkuknow1kurdish

logo-1
لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدی‌و پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئاینەكان  داوا دەكات عیراق رێگا بدات تاكو دادگای باڵای تاوانەكان (ICC) لێكۆڵینەوە لە كەیسی جینۆسایدی ئێزیدی بكات.

ئەو داواكارییە لەكۆبوونەوەیەكدا هات كە ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتی مەحمود حاجی ساڵح سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان بەڕێوەچوو.

لەكۆبوونەوەكەدا تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە كە “دەبێت لیژنەی باڵا سەردانی بەغدا بكات‌و لەگەڵ سەرۆكایەتیەكانی عیراق گفتوگۆ بكات‌و داوایان لێبكات كەعیراق رێگا بدات تاكو دادگای باڵای تاوانەكان (ICC) لێكۆڵینەوە لەكەیسی جینۆسایدی ئێزیدییەكان بكات”، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە.

هەروەها لیژنەی پەیوەندییەكان كە فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەكاین دەرەوەی حكومەت سەرپەرستی دەكات، راسپێردرا ئامادەكاری بۆ سازكردنی كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ یەكێتی ئەوروپاو نوێنەری وڵاتانی ئەوروپی لەهەرێم بۆ ئەوەی كارەكانی لیژنەكەو داواكاریان پێ بگەیەندرێت.

ئەو بەڵگانەی تاكو ئێستا بۆ ئەو پرسە كۆكراونەتەوە 850 دۆسییەی تەواو بووەو 1400 دۆسێش لەژێر لێكوڵینەوەدان.



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات