ئەو ٩ وڵاتە بناسە کە پایتەختەکانیان گۆڕاوە
١-سەڵتەنەی عمان: دوای چل ساڵ (صلاله ) کە پایتەختی ئەم وڵاتە بوە،بەڵام لەدوای گۆڕینی سەرۆکی وڵات پایتەختەکەی گۆڕدرا بە (مەسقەت )لە ساڵی ١٩٧٠ دا.
٢-سۆدان:( ود ) وەک پایتەختی سودان لە ڕابردودا ناسرابوو،لەسەردەمی عوسمانیەکاندا پایتەختەکەی گۆڕدرا بۆ (خرتوم) .
٣-ڕوسیا: لەقەڕنی چواردەدا موسکۆ بە پایتەختی ڕوسیا دادەندرا،بەڵام لەساڵی ١٧١٢ پایتەختەکەی گۆڕدرا بە (سانت بترسبرگ)، لەساڵی ١٩١٨ دا جارێکی تر پایتەختەکەی گۆڕدرایەوە بۆ مۆسکۆ.
٤-بەڕازیل: لەساڵی ١٩٦١ بەڕازیلیەکان شاری بەڕازیلیایان کردە پایتەخت،کە پێشتر کاروباری دەوڵەت لەشاری ڕیۆدۆجانیۆ بەڕوەدەچوو بەڵام لەساڵی ١٩٦١ شاری بەڕازیلیا بۆوە پایتەختی ئەم وڵاتە.
٥-میانمار:بەپێچەوانەی ھەموو دەوڵەتەکانی ترەوە ئەم وڵاتە لە قەڕنی بیستدا پایتەختەکەی گۆڕدرا، لەرانگون بۆنايبيداو.
٦-نیجیریا: بەھۆی پێشکەوتنی دیمۆگرافیایی شاری لاگوز
دەسەڵادارانی نیجیریا بڕیاریاندا پایتەختەکە لە شاری لاگوز بگوازنەوە بۆ ئەبوجا.
٧-ساحل عاج: ھەرچەندە زۆرێک وا ئەزانن شاری ئەبیدجان پایتەختی ئەم وڵاتەیە بەھۆی بەھێزی ئابوریەکەی بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨ وە پایتەختی ئەم وڵاتە گۆڕدراوە بۆ یاموسوکرو .
٨-تەنزانیا: لەساڵی ١٩٧٣ پایتەختی ئەم وڵاتە لە دارەسەلام بۆ دودوما گۆڕدرا،لە
گەڵ ئەوەشدا زۆربەی کارەکان لە پایتەختە کۆنەکە بەڕێوەدەچێت.
٩-کازاخستان: دوای ئەوەی لە یەکێتی سۆفێت جیابۆوە سەرۆکی وڵات لە ساڵی ١٩٩٨ بڕیاری دا ئەستانا بکاتە پایتەخت لەجێی شاری ئەلماتی.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق