پەنجا خێزانی ئاوارەی شارۆچکەی ( سرین) ی سەر بە کانتۆنی کۆبانێ کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە ڕفێندرابوون ، لەدەستی تیرۆرستان ڕزگاریان بووە و خۆیان گەیاندۆتە ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدان.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ،تیرۆرستانی داعش ٥٠ خێزانی شارۆچکەی ( سرین) ی سەر بە کانتۆنی کۆبانێیان ڕفاندبوو و ھەروەھا بردبوویاننە شاری ڕەققە و لەوێ وەکو قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی خۆیان بەکاریان دەھێنان.
ئەو خێزانانە ماوەی ساڵ و نێوێک لە ڕەققە لە ڕەوشێکی خراپدا ژیانیان بەسەربردووە ، ڕۆژی ٢٥ ی تشرینی دووەمیش خۆیان لە چنگی تیرۆرستانی داعش ڕزگارکردووە و خۆیان گەیاندۆتە شارۆچکەی ‘عەین عیسا’ کە لەژێر چاودێری شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، .
ئاوارەکان ڕایانگەیاندووە کە تیرۆرستانی داعش بەزۆرەملێ ئەوانیان لەگەڵ خۆیان بردۆتە ڕەققە و ئەشکەنجەیان داون و ناچاریان کردوون ماوەی ٢٠ ڕۆژ بەشداری پەروەردەی ئایینی تیرۆرستان ببن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق