razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ویلایەتێکی ئەڵمانیا ھەوڵەکان بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی چڕ دەکاتەوە.
“تۆماس شترۆبل” وەزیری ناوخۆی ویلایەتی “بادن فۆرتمبرگ”لە باشوری خۆرئاوای ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە ڕێوشوێنەکان بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە چڕ دەکەنەوە.
وتیشی بڕیارە ئەو خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییانەی کە پێشکەشی ئەو کۆچبەرانە دەکرێت کەم بکرێنەوە.
وەزیری ناوخۆی ئەو ویلایەتەش کە سەر بە حزبەکەی “ئەنگێلا مێرکڵ”ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە, ئەو پلانە پێشکەشی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حزبەکەی دەکات کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا ئەنجام بدرێت.
ھاوکات بڕیارە پلانەکە پێشکەشی کۆنگرەی وەزیرانی ناوخۆی ویلایەتەکانی ئەڵمانیاش بکرێت کە ئەو کۆنگرەیەش لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق