ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: چەندین مانگ بۆ یەکلاکردنەوەی شەڕی موسڵ پێویستە

razz

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایدەگەینێت چەندین مانگ بۆ یەکلاکردنەوەی شەڕی موسڵ پێویستە. “جۆن دوریان” وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تێرۆریستانی داعش ڕایگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق بە پێی پێویست و پلانەکان بەڕێوەدەچن و ئاشکراشی کرد کە وێڕای پەلامارەکانی تێرۆریستانی داعش و بەکارھێنانی ھاووڵاتیانی مەدەنی لەلایەن تێرۆریستانەوە وەک قەڵغانی مرۆیی, بەڵام ھێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوییەکانیان بەرەو خۆرھەڵات بەردەوامن.
تاوەکو ئێستاش چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو وێران کراون و ژمارەیەکی زۆر لە بۆمبی چێندراو پوچەڵکراونەتەوە و سەدان تێرۆریستیش کوژراون.
وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکراشی کرد کە پێدەچێت ھێزە ئەمنییەکان پێویستیان بە چەند ھەفتەیەک یاخود چەند مانگێک ھەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات