توێژینەوەیەک ھۆکاری بڵاوبوونەوەی خانەکانی شێرپەنجەی سییەکان ئاشکرا دەکات

helin

توێژینەوەیەکی نوێ ھۆکاری بڵاوبوونەوەی خانەکانی شێرپەنجەی سییەکانی بە شێوەیەکی زۆر خێرا بەلەشدا ئاشکرا کردووە.

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی یۆرکی بەریتانیاوە کراوە ھۆکاری تێکچوونی خانەکانی سییەکان یەکگرتنی دوو جۆر پرۆتینە کە دەبێتە ھۆی تێکچووتی شێوەی رێکی خانەی سییەکان و بڵاوبوونەوەی خێرایی ئەو خانە شێرپەنجەییانە بە بەشەکانی تری لەشدا .

بەشداربوانی ئەو توێژینەوەیە پێیان وایە دەرئەنجامی توێژینەوەکە کاریگەری دەبێت لەسەر کاراکردنی رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی سییەکان و شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئەو جۆرەی شێرپەنجە کە بەرێژەیەکی زۆر لە ناو پیاواندا بڵاوە.

لە ئێستادا توێژەران لە ھەوڵی لەناوبردنی ئەو جۆرە پرۆتینەدان بێ ئەوەی زیان بەو خانەیە بگەیەنن کە لەناویدایە.

شێرپەنجەی سییەکان یەکێکە لە جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە بەھۆی ئەو توانا خێرایەی کە ھەیەتی لە بڵاوبوونەوە بە خانەکانی تری لەشدا بەگشتی ھۆکارە سەرەکییەکانی شێرپەنجە جگەرەکێشان و پیسبوونی ھەواو بەرکەوتنی تیشکە زیان بە خشەکانە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات