لیژنەی تەندروستی و ژینگە ھۆشداری دەدات لەڕەوشی ئاوارەکان

razz

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھۆشداری دەدات لە رەوشی ئاوارەکانی نەینەوا و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ھاوکاری پێویست پێشکەشی ئاوارەکان بکەن .
“فارس البریفانی” جێگری سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاندووە ، بەھۆی ھاتنی وەرزی سەرما و کەمی خزمەتگوزاریە تەندروستییەکانەوە ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا روبەروی رەوشێکی سەخت دەبنەوە و سەدان کەس نەخۆش کەوتوون ، ھۆشداریشی داوە لە دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی لە پارێزگاکەدا ، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ھاوکاری پێویستی ئاوارەکان بکەن .
بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی نەینەواوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٦ ھەزار کەس ئاوارە بوون .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات