harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا پێشبینی دەکات دوای وازھێنانی لیۆنێل مێسی لەیاریکردنی نێودەوڵەتی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین روبەروی کێشە بێتەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ مارادۆنا لەسەر ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین قسەی کردو داوای لەیەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی کرد ئەو یاریانەی تانگۆ ماویەتی لەپاڵاوتنی مۆندیالی روسیای ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامبدات سەرجەمیان بخاتە یاریگای لابۆمبۆنێرای تایبەت بە یانەی بۆکاجۆنیۆرز، چونکە ئەو یاریگایە گڕوتینی زیاتر دەبەخشێتە یاریزانەکانی ئەرژەنتین.
لەبەشێکی لێدوانەکەیدا ئەفسانەکەی پێشوی تۆپی پێی ئەرژەنتین رایگەیاند لەدوای وازھێنانی لیۆنێل مێسی لەیاریکردنی نێودەوڵەتی ئاستی تانگۆ پاشەکشە بەخۆیەوە دەبینێت.
مارادۆنا راشیگەیاند دەبێت ھەموان کاربکەن تا دورکەوتنەوەی مێسی کاریگەری لەسەر ئاستی ئەرژەنتین دروستنەکات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق