دوا بەدوای راگەیاندنی رێککەوتنی ئۆپیک نرخی نەوت بەرێژەی ٨% بەرزبۆوە

chalack

رێکخراوی ئۆپێک دەگاتە رێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بە رێژەی ١ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بۆ سەرووی ٥٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئۆپیک، لەھەوڵێکدا بۆ گێڕانەوەی ھاوسەنگی بۆ بازاڕەکانی نەوت و بەرزکردنەوەی نرخەکان، رۆژی چوارشەممە وەزیرانی نەوتی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بەرێژەی ١ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل و داگرتنی کۆی بەرھەمی ئەندامانی ئۆپێک، بۆ ٣٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
سەرچاوەکەی ئۆپێک ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێککەوتنەکە سعودیە بەرھەمی نەوت بۆ ١٠ ملیۆن و ٦٠ ھەزار بەرمیل کەم دەکاتەوە و بەرھەمی نەوتی ئێرانیش لە ئاستی ٣ ملیۆن و ٧٩٧ ھەزار بەرمیل سڕدەکرێت.
دوا بەدوای راگەیاندنی رێککەوتنی ئۆپیک، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە نزیکەی ٨% بەرزبۆوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٣ دۆلارو ١٦ سەنت زیادی کردو گەیشتە ٥٠ دۆلارو ١٤ سەنت، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی ئەمریکا گەیشتە ٤٨ دۆلار و ٧٨ سەنت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات