تا ئێستا ٢٠٦ منداڵی کۆچبەر لەکامپەکاندا دیار نەماون

harem

سەرباری بەردەوامی قەیرانی کۆچبەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، بەشێکی ئەو کێشانەش رووبەڕووی منداڵانی کۆچبەر دەبنەوە، ھەر لە رووبەڕووبوونەوەیان لەبەرامبەر بازرگانیکردن پێیان یاخود دەستدرێژی سێکسی، لەئێستاشدا بەشێکی ئەو منداڵانەی کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووبوون، ھەندێکیان چارەنوسیان نادیارە، لەو روەشەوە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا تەئکید دەکەنەوە لەبەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو منداڵە وونبووانەی کە لەولایەتی “براندنبۆرگ”ی خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە، لەماوەی ئەمساڵدا دیار نەماون.

لای خۆیشیەوە رۆژنامەی “دی فیڵد”ی ئەڵمانی لەزاری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردۆتەوە، تائێستا شوێن و جێگەی ٢٠٦ منداڵی کۆچبەر لەناوخۆی ئەو وڵاتە چارەنووسیان نادیارەو شوێن و جێگەیان وونە، ئاماژەی بەوەشداوە ئەو منداڵانەی وونبوون زۆربەیان ٩٠ منداڵیان ھەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانی و ٣٠ منداڵیش ھەڵگری رەگەزنامەی سۆماڵین و ٢٥ەکەی تر ھەڵگری رەگەزنامەی سوورین.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە بەتەنھا لەساڵی ٢٠١٤دا ٦ منداڵ دیارنەماون، بەڵام لەساڵی ٢٠١٥ رێژەکە زۆربەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە ١٣٨ منداڵی ونبوو، بۆ ئەمساڵیش رێژەکە بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایەو رۆژانە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو منداڵانە دەکەن کە بەھۆکارێکی نادیار دیار نامێنن..پێشتر پۆلیسی ئەوروپا ناسراو بە (یۆرۆپوڵ) لەسەرەتای ئەمساڵدا ئاشکرایکردبوو، کەوا زیاتر لە ١٠ ھەزار منداڵی کۆچبەر، گەیشتونەتە وڵاتانی ئەوروپا



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات