کۆبونەوەی نێوان لایەنە سیاسیەکان دەستپێدەکاتەوە

helin

بەمەبەستی ئاسایکردنەوەی رەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان کۆبونەوەی نێوان لایەنە سیاسیەکان دەست پێدەکاتەوە.

“مەحمود محەمەد”وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لەم ھەفتەیەدا سەردانی لایەنە سیاسیەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی رەوشی سیاسی ھەرێم دەست پێدەکەن.

لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە ئێستادا لیژنەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی “پارتی” پێکھێنراوە بۆ سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزم و چۆنیەتی چارەسەرکردنی رەوشەکە و دەربازبون لە قەیرانی سیاسی ھەرێم.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات