والی داعش لە تەلەعفەر بەچەندین ملیۆن دۆلارەوە ھەڵاتووە

harem

سەرچاوەیەک لەناوخۆی شاری موسڵەوە رایگەیاند سەرکردەیەکی تری داعش بە چەندین ملیۆن دۆلارەوە بە ئاراستەی سوریا ھەڵاتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە سەرکردە ھەڵاتوەکەی داعش والی ئەو گروپە تیرۆریتسیە بووە لە تەلەعفەر و ھەڵگری رەگەزنامەیەکی بیانی بووە، بەرلە ھڵاتنیشی ویلایەتەکەی دراوە بە کەسێکی نزیک لە ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو گروپە تیرۆریستیە، ئەو کەسەش یەکێکە لە دانیشتوانی ئەو قەزایەی خۆرئاوای موسڵ.

ھەر بەگویرەی ئەو سەرچاوەیە ئەو سەرکردەیەی داعش چوار یاریدەدەریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە کە سەرجەمیان بیانی بوون و یەکێکیان بەرپرسی بەناو دیوانی بەیتولمالی ویلایەتی تەلەعفەر بووە کە ناوی (ئەبو ئیسلامی ئۆزبەکی)یەو بەرەو قەزای بەعاج ھەڵاتوون کە ٧٥ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای موسڵەوە دوورە، لەوێشەوە بەرەو سنورەکانی سوریا بەرێ کەوتوون.سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە والی تەلەعفەر و یاریدەدەرەکانی بە برێک پارەی زۆرەوە کە بە چەندین ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت رایان کردووە و ئەو پارەیەشیان لەماوەی دوو ساڵی رابردودا لە دزینی نەوتی خاوو باج و خەراجی سەر بازارەکان کۆکردۆتەوە.سەرچاوەکە وتوشیەتی بەرپرسەکەی دیوانی بەیتولمالی ویلایەتی تەلەعفەربە یەکێک لەو سەرکردانەی داعش دادەنرێت کە رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە کۆکردنەوەی پارە بۆ داعش لە تەلەعفەر و ئەوەی ناویان ناوە ویلایەتی دیجلە و سەرجەم کلیلەکانی شوێنەکانی کۆکردنەوەی پارەی لە تەلەعفەر و ناوچەی بەعاج و باشوری نەینەوا لەلابووە.

لەگەڵ پێشرەویی ھیزە ھاوبەەشکان لە موسڵ ،دیاردەی ھەڵاتنی سەرکردەکانی داعش تادێت زیاتر دەبێت و زۆربەشیان بە برێکی زۆر پارەوە بەرەو سوریا رادەکەن تا سەرەنجام ئەو پارەیە لەنێو خۆیاندا دابەش بکەن.چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵگریش ئاماژەیان بەوە کردووە ژمارەیەک لەو سەرکردانەی داعش بەرەو وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی خۆرئاوا دەچن تا لەبەرچاو ون بن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات