شەش ھۆکار وادەکات کە ھۆڵندا ببێتە ئەو دەوڵەتەی داھاتوویەکی نایابی ھەبێت

razz

ھۆڵندا بەوە ناسراوە کە پڕۆژی گرنگ لە وڵاتەکەیدا ئەنجامدەدات،کە بۆتە جێگای سەنج و تێڕامانی جیھان،ھەر بۆیە شایەنی ئەوەیە کە پێی بوترێت داھاتویەکی نایابی ھەیە لە گرنگترین پڕۆژەکانیشی:

١-تاکە وڵاتە کە گیانداری بێلانەی نیە،لەم کۆتایەدا ئەوەی ڕاگەیاند کە ھیچ گیاندارێکی بێسەرپەرشتی نیە،ئەم کارەی ئەنجامداوە بێئەوەی زیان بە ھیچ گیاندارێک بگەیەنێت،ھەروەھا دەسەڵات یاسایەکی دەرکرد دژی دەستدرێژی کردنە سەر گیانداران.

٢-بە سودوەرگرتن لە تیشکی خۆر بۆ بارگاوی کردن و ڕوناکردنەوەی ڕێگاوبان،پڕۆژەیەکی بەناوی (SolaRoad) بە ھاوکاری حکومەت و کەرتی تایبەت بنیادنا کە بریتیە لە ڕێگایەک تایبەتە بە پاسکیل سواری،بەشێکی ئەم ڕێگایە لە ساڵی ٢٠١٥ کراوەتەوە کە ڕوبەرەکەی ١٠٠ مەترە.

٣-لە یەکێک لە شارەکانی ھۆڵندا بە ھیچ جۆرَێک ئوتومبێل بەکارناھێندرێت،ھەر بۆیە بە دەوڵەتێکی سەلامەت(ئاسایش) دادەندرێت لە جیھاندا،پاش ئەوەی شارۆچکەی ( ھوتین ) بڕیاریاندا لە شوێنی ئوتومبێل پاسکیل بەکاربھێنن،ھەر ئەمەش وای لە تەواوی ئەو شارە کرد ھەموویان پاسکیل بەکاربھێنن.

٤-حکومەتی ھۆڵندا لەوە نزیک بۆتەوە کە ئەو ئوتومبێل و پاسکیلانەی کە بە (دیزل) کاردەکەن بگۆڕێت،بە ھاتنی ٢٠٢٥ ئەو ئوتومبێلانە نامێنێت.

٥-حکومەتی ھۆڵندا توانیویەتی چەند ڕێڕەوێک دروست بکات بەمەش گیاندارانی کێوی دەتوانن بە سەلامەتی ھاتووچۆ بکەن تێیدا.

٦- لە ساڵی ٢٠٠٩ دا توانی ١٩ بەندینخانە دابخات،بەھۆی کەمی ژمارەی بەندیەکانیەوە،لە ١٠٠٠٠٠ کەس ١٦٣ بەندکراوی ھەیە،ھەربۆیە لەوە نزیک بۆتەوە بەندینخانەکانی دابخات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات