کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراو لە باشوری شاری موسڵ تەقێندرایەوە

razz

کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراوی تاقمی تێرۆریستی داعش لە باشوری شاری موسڵ تەقێندرایەوە ، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق لە راگەیەندراوەێکدا بڵاویکردەوە ، فڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری “سی ئێچ فۆڕ” کە سەر بە ھێزە ئاسمانیەکانی سوپای عێراقە ، ھێرشێکی ئاسمانی لە گوندی “زویە”ی باشوری موسڵ دژی تێرۆریستانی داعش ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراو تەقێندراوەتەوە کە زیاتر لە “دووسەد” بۆمبی لە خۆ گرتووە ، ھەروەک ئاماژەشدراوەبەوەی کەبەھۆی بوونی برێکی زۆر لە تەقەمەنی تێیدا ، کارگەکە بەتەواوی لەناوچووە و وێران بووە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات