بڕیاردرا بەخەرج کردنی ١٠٠٠٠٠ ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناو شار و ١٥٠٠٠٠ ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار

harem

بەناوی خوای بەخشندە و مھرەبان

دوای بەشداری کردنمان لە کۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە لە ٢٦/١١/٢٠١٦ بەسەرپەرشتی بەرێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرێز وەزیری پەروەردە و بەرێز بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت، بەرێزان دەستەی سەرۆکایەتی ھەرسێ ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، کە بڕیاردرا بە خەرج کردنی بڕی (١٠٠٠٠٠) ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناو شار و (١٥٠٠٠٠) ھەزار دینار بۆ ھاتووچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار، دابین کردنی ئەم پاڵپشتییە بە شێوەی مانگانە بۆ ھەر (٣٠) رۆژ جارێک لە کاتی خۆیدا پێویستە دابین بکرێت.

پشتیوانی خۆمان بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕین بە تایبەت بۆ دابینکردنی ئەم پاڵپشتییە دارایییە لەپێناو گەڕانەوەی مامۆستایانی خۆشەویست بۆ ھۆلەکانی خوێندن و بێ بەش نەبوونی ھاوڵاتیانی کوردستان لە خوێندن کە زەرەرمەندی سەرەکی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

داوا لە حکومەت دەکەین ھەوڵەکانیان بەردەوام بێت بۆ گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی پشوودرێژی سەرجەم مامۆستایان و مووچەخۆرانی ھەرێم دەکەن.

لەگەڵ رێزدا…

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی

پاریزگاکانی ھەرێمی کوردستان

٢٦/١١/٢٠١٦



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات