ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدات

helin

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠١٧ بدات کە بڕەکەی بە ١٠٠ ترلیۆن و ٦٧١ ملیار دینار خەمڵندراوە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، جگە لە پرۆژە یاسای بودجە، پرۆژە یاسای تایبەت بە چەکیش دەخرێتە دەنگدانەوە.

ھەر لەو دانیشتنەدا لیژنەی یاسایی راپۆرتێک سەبارەت بە کارەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاو ناحیەکان و ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش بکات.

دەنگدان لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای لێبوردنی گشتی و گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانیش بەشێکی دیکەی کارنامەی دانیشتنەکە دەبن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات