دەشتی نەینەوا بەتەواوی لەدەست تیرۆریستانی داعش پاککراوەتەوە

harem

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ رایگەیاند ھێزە عێراقیەکان دەشتی نەینەوایان بەتەواوی لەدەست تیرۆریستانی داعش پاککردۆتەوە.

فەریق روکن (عەبدولئەمیر یارەڵا) لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەشکردووە ھێزە عێراقیەکان بەردەوام دەبن لەسەر پێشرەویەکانیان تا تێکرای ناوچەکانی نەینەوا رزگار دەکرێت.ھاوکات ئەفسەرێکی باڵای سوپای عیراق رایگەیاندووە تا ئێستا ھێزە عێراقیەکان لە موسڵ ١٠٠٠ تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.

(لیوا عەبدولغەنی ئەسەدی) کە یەکێکە لە فەرماندەکانی ھێزە تایبەتەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە ھێزەکانیان تاکتیکە سەربازیەکانیان گۆریوە و لە یەک کاتدا تەنھا گەمارۆی گەرەکێک دەدەن، لە ھەوڵێکدا بۆ گۆشەگیرکردنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی.

لەلایەکی ترەوە ھێزەکانی حەشدی شەعبی گوندی تەل سەمیری گەورەیان بەتەواوی لە داعش پاک کردۆتەوە.ھەر لە درێژەی پێشرەویەکانی ھێزە عێراقیەکاندا رۆژی ٥ شەممە ھەردوو گەرەکی مەساریف و قاھیرە لە خۆرھەڵاتی موسل رزگارکراون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات