پسپۆرانی خۆراک ئەوە روندەکەنەوە، بیرۆکەی دەستبەرداربوون لە گۆشت، کارێکی باشەو چەندین سودی تەندروستی ھەیە.
ئەم ھۆکارانەی لای خوارەوەش وات لێ دەکات لە خواردنی گۆشت دوربکەویتەوە:-
١- دابەزاندنی کێش: کەسێکی ئاسایی ئەگەر دەستبەرداری خواردنی گۆشت بێت، نزیکەی ٤.٥ کگم لە کێشی دادەبەزێت لەماوەی ساڵێکدا.
٢- نەخواردنی گۆشت مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ و رێژەی چەوری و گوشاری خوێن کەمدەکاتەوە.
٣- دورکەوتنەوە لە خواردنی گۆشت سنورێک بۆ نەخۆشی شەکرە دادەنێت.
٤- مەترسییەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٥- نەخواردنی گۆشت ناو سک لە بەکتریا دەپارێزێت، توێژینەوەیەکی زانکۆی سیتی لە نیویۆرک بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی رووەکین توانای بەرگری زیاتریان ھەیە بەرامبەر بەکتریای ناو سک.
٦- کاتێک وەرزش ئەنجامدەدەیت ھەستێکی باشترت لا دروست دەبێت، ھەربۆیە کاتێک وەرزشێک ئەنجامدەدەیت ئەگەر ھەستت بەئازاری ماسولکەکان کرد ئەوە پەیوەندی بەجۆری ئەو خواردنەوەیە کە دەیخۆیت و پڕە لە گۆشت.
٧- نەخواردنی گۆشت بەشێوەیەکی گشتی ھەستی ئەوەت لادروست دەکات کە کەسێکی باشتریت لە رووی تەندروستی و ھەروەھا زیاتر ھەست بەبەختەوەری دەکەیت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق