ھاوسەرۆکی شارەوانی “نۆرشین” لە باکوری کوردستان دەستگیرکرا

razz

ھاوسەرۆکی تری شارەوانی”نۆرشین”دەستگیرکرا و دادگای تورکیاش داوای ٢٣ ساڵ سزای زیندانی بۆ پەرلەمانتارێکی “ھەدەپە”ی ئامەد دەکات.
دوای ئەوەی رۆژی ھەینی ھاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی”نۆرشین”ی سەربە بەدلیس دەستگیر کرا، رۆژی شەممەش”سەنایەت ئاتا”ھاوسەرۆک تری شارۆچکەی”نۆرشین” بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکحستنەکانی “پەکەکە” دەستگیر کرا، ھاوکات لە چەند رۆژی رابردوودا دەیان سیاسەتمەدار و ھاوسەرۆکی شارەوانیەکانی باکور دەستگیر کراون.
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی دادگای شاری ئامەد داوایکردوە”چاغراڵ دەمیرەڵ”پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە”سزای ٢٣ ساڵ زیندانی بەسەر دا بسەپێنرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە مانگی شوباتی داھاتوو ، یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنی “چاغراڵ”لە دادگای سزا قورسەکانی شاری ئامەد بەرێوەبچێت.جێگای ئاماژەیە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیر کردن و دوورخستنەوەی ئەندامانی “ھەدەپە” و “دەبەپە”لە شارەوانیەکانی سەربە شاری “بەدلیس” ١٠٨ کارمەندی شارەوانیەکان لە کار دوورخراونەتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات