بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا: رێگە نادەین “ئەردۆغان” ھەڕەشەمان لێبکات

harem

بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا دەڵێت، رێگە نادەن “ئەردۆغان” ھەڕەشەیان لێبکات.
“ھۆرست زیھۆفەر” سەرۆکی پارتی کۆمەڵی مەسیحی لەھەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا داوای رێوشوێنی تووندی کرد لەبەرامبەر سیاسەتەکانی ئاکەپە بەتایبەت لەبەرامبەر خودی “رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆکی تورکیادا.ئەو بەرپرسەی ھەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا راشیگەیاند، بەھیچ شێوەیەک رێگەنادەن تورکیا سووکایەتییان پێ بکات، ئەوەش بە ئاماژەدان بەو ھەڕەشانەی ماوەکانی رابردوو، کە “ئەردۆغان” رایگەیاندبوو رێککەوتنی نێوانیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ھەڵدەوەشێننەوە.”ھۆرست زیھۆفەر” سەرۆکی پارتی کۆمەڵی مەسیحی لەھەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا وتیشی، پێویستە ئەوروپا بەرگری بکات لەمافەکانی مرۆڤـ و ئازادی تاک و دیموکراتیەت.دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لەچەند رۆژی رابردوودا بڕیاریدا دانوستانەکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا ھەڵپەسێرێت، “ئەردۆغان” ھەڕەشەی ئەوەی لەیەکێتی ئەوروپا کرد، سەرجەم رێککەوتننامەکانی نێوانیان ھەڵدەوەشێنێتەوە، بەکردنەوەی دەرگای وڵاتەکەی لەبەرامبەر ئەو کۆچبەرانەی بەنیازن بچن بۆ ئەوروپا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات