قوباد تاڵەبانی: کەرتی پەروەردە لە ژێر گوشارێکی زۆردایە

chalack

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کەرتی پەروەردە لە ژێر گوشارێکی زۆردایەو ئەگەر لە ماوەیەکی نزیکدا دەوامی خوێندنگەکان نەکرێنەوە کاریگەری نەرێنی دەبێت و زیانێکی زۆر بەرخوێندکاران و پرۆسەی خوێندن دەکەوێت.
قوباد تاڵەبانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێموانیە ھیچ کەسێک لە ھەرێمی کوردستاندا لەم رەوشە رازی بێت و تێدەگەین کە رەوشی ژیانی مامۆستایان نالەبارە و قەیرانی دارایی کاریگەری نەرێنی ھەبووە لەسەریان و ئێمە بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ باشتر کردنی رەوشی ئابوری کوردستان بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند داوا لە بەڕێوەبەرەکان دەکەین دەرگای خوێندنگەکانیان بکەنەوە مامۆستایانی خۆڕاگرو دڵسۆزیش سەرباری داخوازیەکانیان بگەڕێنەوە ھۆڵەکانی خوێندن و رێگایەکیتر بۆ داواکردنی مافەکانیان بگرنەبەر.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات