پێشنیاری فراکسیۆنەکانی “یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ” لە بودجەی گشتی عێراق جێگیر کرا

razz

پێشنیاری فراکسیۆنەکانی “یەکێتی ، گۆڕان و کۆمەڵ” لە بودجەی گشتی عێراق جێگیر کرا.
“ئاڵا تاڵەبانی” سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای تاووتوێکردنی پێشنیارەکان بۆ چارەسەر کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، پێشنیاری فراکسیۆنەکانی “یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ” لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ جێگیر کرا، بەجۆرێک کە نەوتی کەرکوک لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆ وە ھەناردە بکرێت، لە بەرامبەردا عێراق پابەندبێت کە مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە بکات.
“ئاڵا تاڵەبانی” وتیشی، ھەناردەکردنی بڕی “٢٥٠” ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بە جۆرێک داھاتەکەی بچێتە خەزێنەی گشتی عێراق ، حکومەتی فیدراڵیش رێژەی ١٧% بۆ ھەرێم تەرخان بکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات