حکومەتی بولگاریا ھەوڵی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەدات

razz

دوای دروستبوونی شەرو پێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنیەکانی بولگاریا و ژمارەیەک لە کۆچبەراندا ، حکومەتی بولگاریا ھەوڵی دیپۆرتکردنەوەی نزیکەی ھەزار کۆچبەر دەدات ، بویکۆ بۆریسوف سەرۆک وەزیرانی بولگاریا رایگەیاندووە ، نزیکەی ھەزار کۆچبەر کە زۆربەیان خاوەن رەگەزنامەی ئەفغانین جیادەکرێنەوە و لە کەمپی (ھارمنلی) کە نزیکەی سێ ھەزار کۆچبەر لە خۆ دەگرێت دوردەخرێنەوە ، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە شەرو پێکدادان لەنێوان کۆچبەرانی کەمپەکە و ھێزە ئەمنیەکاندا دروستبووە و بەھۆی پێکدادانەکانەوە چل ونۆ کەس برینداربوون کە بیست ونۆیان پۆلیس بوون ، سەرۆک وەزیرانی بولگاریا رایگەیاندووە دوای دورخستنەوەیان لە کەمپی (ھارمنلی) ئەو کۆچبەرانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی چۆلکراو یاخود ناو شەمەندۆفێرەکاندا نیشتەجێ دەکرێن و کە لەکاتی گونجاودا ئەو کۆچبەرانە رەوانەی وڵاتـەکانیان دەکرێنەوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات