بەپێی پێشبینییەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کەشوو ھەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت

razz

بەپێی پێشبینییەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە کوردستان دەکات.
بەڕێوەبەرێتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کاریگەری بەرزی پاڵەپەستۆی تورکیا دەکشێتەوە و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ڕوو لە ھەرێم دەکات و ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک نیمچە ھەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە ئێوارەشەوە باران بارین دەستپێدەکات.
لە شەویشدا شەپۆلێکی باران بارین شاری کەرکوک دەگرێتەوە.
ھاوکات پێشبینیش دەکرێت ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلی باران بارینەکە بەھێزتر ببێت و سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای ھەولێر و سلێمانی و دھۆکیش لە نێوان پانزە بۆ پێنج پلەی سەدیدا دەبن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات