بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەرگای خوێندنگەکان بکرێتەوە و فۆڕمی ھاندانیش پڕ بکرێتەوە

harem

بڕیارە رۆژی چوارشەممە ۳۰ نۆڤەمبەر دەرگای خوێندنگەکانی سلێمانی بکرێتەوە.

دوای چەندین کۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەری پەروەردەکان و بەڕێوەبەری خوێندنگەکان و ماماۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بڕیاردرا رۆژی ۳۰ی نۆڤەمبەر دەرگای خوێندنگەکان بەڕووی خوێندکاراندا بکرێتەوە و داواش لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکان و مامۆستایان کراوە پابەندی ئەو بڕیارەبن و بڕیاریشە لە دوای دەستکردنەوە بە دەوام فۆڕمی ھاندانی مامۆستایان بنێردرێتە خوێندنگەکان تا ژمارەی مامۆستایان بزاندرێت بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە وەک ھاندان بۆ مامۆستایان تەرخان کراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات