یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات

harem

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات. دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا شایستەی دارایی بۆ مامۆستایانی شار و دەرەوەی شار خەرج بکرێت، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پشتیوانی لەو بڕیارەی حکومەت دەکات و بە ھەنگاوێکی باشی لە قەڵەم دەدات.

“عەتا ئەحمەد”جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەکو یەکێتی مامۆستایان پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی خوێندن دەکەن، بڕیارەکانی حکومەتیش بە پێدانی بڕی ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و ١٥٠ ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار ھەنگاوێکی باشە، بەڵام دەبێت حکومەت زیاتر بە دەم داخوازییەکانی مامۆستایانەوە بێت و متمانە بگێڕنەوە بۆ مامۆستایان و گرەنتی ئەوەیان پێبدرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەدا بکرێت.

“عەتا ئەحمەد” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەبێت حکومەت دڵەڕاوکێی مامۆستایان بڕەوێنێتەوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیاندا، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن پەکی نەکەوێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات