دروستبوونی ئازار لە قەفەزەی سنگدا،زۆرێک وای بۆ دەچن ھۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ دڵ، یاخود بۆریەکانی خوێن،بەڵام ھۆکاری ڕاستەقینەی دروستبوونی ئەم ئازارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمانە:
١-ھەندێک جار ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرکەوتن: یەکێکە لە ھۆکارە باوەکانی دروستبوونی ئازار لە قەفەزەی سنگدا،زۆر بەی توێژینەوەکان ئەم حاڵەتە بە ئاسایی دەزانن تەنھا لەو کاتەدا نەبێت ئەگەر شکابێت.
٢-توشبوون بە قۆڵۆن: لەکاتی خواردنی ھەندێک لە خۆراک یاخود تێکچونی باری دەرونی دەبێتە ھۆی دروستبونی ئازار لە قەفەزەی سنگدا.
٣-بەردی زراو: دروستبوونی بەرد لە بەشی ڕاستی زراودا،بە ئاڕاستەی جگەر لەکاتی ڕۆشتنی بۆ دەرچەی زراو و جوڵەدا دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازارە لە قەفەزەی سنگدا،لەگەڵ ھەسکردن بە ھێڵنجدان و لێدانی دڵی زۆر.
٤-برینی گەدە و گرانی ھەرس: برینی گەدە و گرانی ھەرس دوو ھۆکاری دیکەن بۆ توشبوون بە ئازاری قەفەزەی سنگ.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق