سەڵاحەدین دەمیرتاش: پێویستە بە عەقڵ و بە ھەست کۆمەڵگا پێش بخەین

helin

ھاوسەرۆکی گشتی “ھەدەپە” رایگەیاند، تورکیا پێداگری لەسەر یەک نەتەوەویەک زمان دەکات و گەورەترین ھەوڵ دەدات بۆ دامەزراندنی سیاسەتی نەتەوەپەرستی.

“سەڵاحەدین دەمیرتاش” ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” لە پەیامێکدا بۆ فراکسیۆنی “ھەدەپە” رایگەیاندووە، لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، میزۆپۆتامیا و جوگرافیای ئاناتۆلیا لەژێر ھێرش و دەستتێوەردانێکی بەرفراواندایە، رێکخراوی دڕندەی وەکو داعش و ئەلقاعیدە ھاتوونە ئاراوە و بوون بە ئامێری میکانیزمێکی قڕکردنی کلتوری،ئەو رێکخراوانە نەک بۆ ئیسلام، بەڵکو بۆ ھێرشکردنە سەر بایەخە مرۆییەکان ھاتوونەتە ئاراوە، ھاوکات لە تورکیا پێداگری دەکرێت لەسەر نەتەوەیەکی یەک زمان و یەک ناسنامە و ھێرشیش دەکرێتە سەر زمان و ناسنامە جیاوازەکانی تر. لە بەشێکی تری پەیامەکەی “سەلاحەدین دەمیرتاش”دا ھاتووە، لە تورکیا گەورەترین ھەوڵدەدرێت بۆ دامەزراندنی سیاسەتێکی نەتەوەپەرستی و مەزھەبپەرستی، ئەوە کارێکە “ئاکەپە” ئەنجامی دەدات. لە کۆتایی پەیامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەوان لەناو چوار دیوارەکانی زینداندا بە ورەی بەرز و بەجۆش و خرۆشەوە بەردەوامن لە تێکۆشان، لە رەوشێکی وەکو ئێستادا توندوتیژی، چەک و کوشتن بە رێگای چارەسەری نازانن، پێیان وایە پێویستە بە عەقڵ و بە ھەست رێکخستن بکەن و کۆمەڵگا پێش بخەن و پشتگیری یەکتر بکەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات