IPHONE 8 بەرھەم دەھێندرێت

helin

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی سەرقاڵی بەرھەم ھێنانی جۆرێکی نوێی سمارت فۆنی “ئایفۆن”ە کە بە ئایفۆن ٨ ناسراوە ،راپۆرتە ھەواڵییەکان چەند خاسیەتێکی ئەو جۆرە نوێیەی سمارت فۆنی ئایفۆنیان ئاشکرا کردووە.

بەپێی راپۆرتێکی پێگەی “ماک ریومەرز” کە گرنگی دەدات بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی کۆمپانیا ئەمریکییەکە، ئەپڵ بریاری داوە ھەیکەلی مۆبایلەکە لە جیاتی ئەوەی لە کانزا دروست بکات لە شوشە دروستی بکات ، ئەو پێگەیە راشیگەیاندووە دروست کردنی ھەیکلی شوشەیی ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئایفۆنی ٨ بەشێوەیەکی بێ تەل شەحن دەکرێتەوە بێ ئەوەی پێویست بکات راستەوخۆ مۆبایلەکە لەگەڵ سەرچاوەی کارەبادا ھاوپێچ بکرێت.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای “فۆکسکۆن “ی چینییەوە کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی پارچەکانی ئایفۆن رایگەیاندبوو کە ئەپڵ لە ئێستادا تاقی کردنەوە لەسەر چەند یەکەیەکی ئەلیکترۆنی دەکات کە بۆ شەحن کردنەوەی بێ تەلی سمارت فۆنی ئایفۆن سوودی لێ وەردەگیرێت.

مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنی ٧ و ٧ پلەسی خستە بازارەوە ئەو دوو جۆرەی ئایفۆن لەگەڵ مۆبایلی “بیکسل” کە کۆمپانیای گۆگڵ خستییە بازارەوە کەوتنە رکابەرییەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا چەند کەموکورتییەک لەو مۆبایلەدا بەدی کرا کە دواتر کۆمپانیای ئەپڵیش دانی نا بە بوونی چەند کەمو کورتییەک لە ئایفۆنی ٧ دا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات