بە دواداچون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە لەلایەن ئێزدییەکانەوە تۆمار کراون

razz

دەستەی دادوەری عێراق ئاشکرایکردوە بەدواداچون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکەن کە لەلایەن ئێزدییەکانەوە سەبارەت بە تاوانەکانی داعش تۆمار کراون .

“عەبدولستار بەیرەقدار”وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رایگەیاندوە، دەستەی دادوەرییان راسپاردوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامدراوە، ئاشکراشیکردووە،دەستەی دادوەریی تا ئێستا پێشوازی لە “٥” ھەزار سکاڵا کردووە و بە گوێرەی بەڵگەنامەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سکاڵاکان.

“عەبدولستار بەیرەقدار”ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەسەڵاتی دادوەری ھەست بە مەترسی ئەو تاوانانە دەکات بەرامبەر پێکھاتەی ئێزدی کراون ،بە تایبەت لە سنوری پارێزگای موسڵ، لەبەر ئەوە ھەڵساوە بە پێکھێنانی دەستەیەکی دادوەری کە ئەرکی لێکۆڵینەوەی لەو تاوانانە پێ سپێردراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات