ئەپڵ مۆبایلی ٢ سیمکارتی بەرھەم دەھێنێت

chalack

وەک ئاشکرایە لە ئێستادا ئەو جۆرە مۆبایلانەی کە دوو سیمکارت دەخوێننەوە، گرنگی خۆی ھەیەو داواکاری لە بازاڕەکاندا ڕۆژ بەڕۆژ رووی لە زیادبوونە، بەتایبەت لە بازاڕەکانی وەک چین و ھیندستان.
ھەربۆیە کۆمپانیای ئەپڵ بیری لەوە کردۆتەوە بەرھەمی داھاتووی دوو سیمکارتی بێت.
ئەم داواکارییەی ئەندازیارانی ئەپڵ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو پڕۆژەکەش لە داھێنەری سەرەکی بیرۆکەی دوو سیمکارتی کڕدراوە.
جێی ئاماژەیە ئەمە بۆ جاری یەکەم نیە دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە کە ئەپڵ مۆبایلی جۆری ٢ سیمکارتی دەخاتە بازاڕەوە، پێشتریش دەوترا ئایفۆنی ٧ دەتوانرێت ٢ سیمکارتی تێدا بەکاربھێندرێت.
ھاوکات کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە بازاڕی خۆی لە ھیندو چین و بازاڕە تازەپێگەیشتووەکانی تر پەرەپێبدات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات