سکرتاییەتی مام جەلال: نەوەیەک شانازی بە کوردساتەوە دەکات

hawkar

سکرتاریەتی ھەڤاڵ مام جەلال بە بۆنەی ھەڤدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە پیرۆزباییەکی ئاڕاستە کردون ، ئەمە دەقەکەیەتی :

بەڕێزان سەرپەریشتیکار و بەڕێوەبەر و کادیرانی دەزگای میدایی کوردسات

گەرمتیرین پیرۆزبایی و جوانترین چەپکە گوڵی دیاریی سەرۆک مامجەلالتان پێشکەش دەکەین بە بۆنەی یادی ھەڤدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە ، ئومێدمان سەرکەوتن و گەشە کردنی ئەم دەزگا میدیاییە گرنگەیە ،کە ھەمیشە لە ھەمو وێستگەکاندا رۆڵی دیار و بەرچاوی خۆی دەبینێت .

وا دەستکەوت و داھێنان و دەستپێشخەرییەکانی ساڵێکی تری ئەم دامەزراوە چوە سەر خەرمانەی تەمەنە گەش و درەوشاوەکەی بەو ھیوایەی لە تەمەنی نوێی دا پێشکەوتن و برەو دانی زیاتر بە خۆوە ببینێت .دەزگای میدیای کوردسات کە دەنگ و رەنگی ھەموو کوردانە لەھەر جێ یەک بن لەماوەی ئەم کاروانە دورودرێژە پڕ لە ئەزمونەیدا ، سەرباری خزمەتە بەرچاوەکانی لە ھەموو ئەو بوارانەی کە خۆی بۆ تەرخان کردوە لە رێیانەوە خزمەت بە کوردەواریی بکات، ژمارەیەکی بەرچاوی کادیر و پسپۆڕی بوارە جیاجیاکانی میدیای پێگەیاندوە کە نەوەکان شانازیی پێوە دەکەن و ئەوش سەروەرییەکە ئەم دامەزراوە گرنگە شانازیی پێوە دەکات .ئومێدەوارین دەزگای میدیایی کوردسات ھەروەک چۆن پێشەنگ و یەکەمینە لە راستگۆیی و گەیاندنی زانیارییی دروست و ھاوسەنگیی و پیشەیی بون لە کارەکانیدا و ھەمیشە لە سەنگەری گەل و خواستی جەماوەردایە و رەخنەگرێکی دێرینی بنیاتنەرە ، بە ھەمان شێوە بەردەوام بێت لەسەر ئەو ریتم و شێوازی راست و دروستەی کارکردنی بە تایبەتیی لەم ھەلومەرجەدا پایەکانی خۆی زیاتر قایم بکات لە بەگژاچونەوەی تێرۆر و قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوە ژیان لە ژینگەکانی کۆمەڵ و ھەمو بوارەکانی تر کە کوردسات بە ئەرکی خۆی دەزانێت .

.

دوبارە پیرۆز بێت ئەم یادە .

دەزگای میدایی کوردسات ھەر درەوشاوە و لە بەروپێشچون و پێشکەوتندا بێت و، ھەمیشە شاد و سەربەرز بن .

سکرتاریەتی ھەڤاڵ سکرتێری گشتیی (ی.ن.ک)



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات