نیشانەکانی توشبوون بە خەمۆکی:
١-ئازاری پشت: یەکێک لە نیشانەکانی توشبوون بە خەمۆکی دروستبوونی ئازارە لە پشتدا.
٢-ڕەقبوونی مل: زۆر لەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست خەمۆکیەوە گرفتی ڕەقبوونی ملیان ھەیە،ماسولکەکانیان کرژ دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازار.
٣-گۆڕانی کێش: گۆڕانی ھاوسەنگی کیمیایی بەھۆی خەمۆکیەوە لەوانەیە ببێتە ھۆی تێکچوونی ئارەزوی خواردن،کەسی خەمۆک کێشی لەوانەیە زیاد یاخود کەمبکات.
٤-دروست بوونی حەساسیەت و لیر لەسەر پێست: ھەوکردنی پێست و دروست بوونی خوران لە پێستدا یەکێکی ترە لە نیشانەکانی توشبوون بە خەمۆکی.
٥-کلۆربوونی ددانەکان:
توێژینەوەکان دەریان خستوە ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی دەبن دوچاری کلۆربوونی ددانەکانیش دەبن.
٦-ھیلاکی : ھەستکردن بە ھیلاکی یەکێکی ترە لە نیشانەکانی توشبوون بە خەمۆکی،کەسی خەمۆک وزەی پێویستی نیە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی.
٧-دروست بوونی گرفت لە کرداری ھەرسدا: دەرکەوتنی نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن بە یەکێکی تر لە نیشانەکانی توشبوون بە خەمۆکی دادەندرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق