harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
“مارک تۆنەر” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای بە گاڵتەجاڕ و پوچ وەسفکرد کە تێیدا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە ھاوکاریکردنی گروپە تیرۆریستییەکانی سوریا و لەناویشیاندا داعش تۆمەتبارکردبوو.
“مارک تونەر” لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تۆمەتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا ھیچ بنەمایەکیان نییە.
ھاوکات تۆمەتەکانی روسیاشی سەبارەت بە رەوانەکردنی مووشەکی دژە فڕۆکە بۆ ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رەتکردەوە و وتیشی، مەترسیان ھەیە لەوەی ئەو چەکە بگاتە سوریا.سەبارەت بەپشتوانییەکانیشیان بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە لەسەر بەدەوامبوونی ھاوکارییەکان و سەرلەنوێش شەڕڤانانی بە ھێزێکی کاریگەر بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش لە سوریا وەسفکرد.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق