razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات گوندێکیتریان لە خۆرئاوای شاری ڕەققە لە دەستی تیرۆرستانی داعش ڕزگارکرد و پێشڕەویی شەڕڤانانیش بەردەوامە.
شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دوای ڕزگارکردنی گوندی ( جەعبەری خۆرھەڵات) کە ٢ ڕۆژ لەمەوبەر لە دەستی تیرۆرستانی داعشیان ڕزگارکرد، شەوی رابردووش گوندی ( جەعبەری خۆرئاوا) یان ڕزگار کردووە و بەپێی زانیاریەکان لە شەڕێکدا لە گوندەکانی ( جەعبەر و حاداج) ٢٩ تیرۆرستی داعش کوژراون و ھاوکات ٢ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی تیرۆرستان تێکشکێندراوە.
ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو کە شەڕڤانانی سوریای دیموکرات گەیشتوونەتە ناوچەی جەعبەر کە تەنھا ٥ کیلۆمەتر لە بەنداوی فوراتەوە دوورە و ئاماژەی بەوەشکردبوو کە ئەو ناوچەیە یەکێکە لە پێگە گرنگەکانی داعش و بە ناوەندی فەرماندە سەربازی و ئەمنییە دیارەکانی داعش دادەنرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق