کەشوھەوای ھەرێم لە چەند ڕۆژی داھاتوودا

harem

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزە زانی ھەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ رۆژانی داھاتوو بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد بە ھۆی کەمبونەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا و پاشان ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیی دەریای سپی ناوەراست، پێشبینی دەکرێت لە بیست وچوار سەعاتی داھاتوودا لە زۆرێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان پەڵە ھەور بێت و لە کاتەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو و لە گەڵ بارینی نمە باران لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، ھەروەھا پێشبینیکراوە رۆژی چوار شەممە بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراستەوە ئاسمان ھەوری تەواو بێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات