مەکتەبی ڕێکخستنی (ی.ن.ک): کوردسات سەلماندی ماڵی ھەمووانە

hawkar

لە بروسکەیەکی پیرۆزبایدا، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە، مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی “دەزگای میدیاری کوردسات” دەکات و ڕایدەگەیەنێت: کەناڵی کوردسات سەلماندی ماڵی ھەمووانە.

ئەمەی خوارەوەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:

بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی رێکخستن

بۆدەزگای میدیای کوردسات

لەیادی (١٧)ھەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتی ئازیزدا بەناوی لێپرسراو و سەرجەم کادرو کارمەندانی مەکتەبی ڕێکخستنی (ی.ن.ک)ەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێوبەرو سەرجەم کادرو کارمەندە ماندوو نەناسەکانی لەتەواوی بینەرەکانی ئەم کەناڵە ئازیزو خۆشەویستە دەکەین. ھیوامانە لەدەستپێکی ساڵی نوێی ئەم کەناڵە پڕئەزموونەدا بتوانن لەداھێنانی نوێ و بەرنامەو کاری نوێیان زیاتر دڵی بینەرەکانیان خۆش بکەن و بتوانن ڕۆڵێکی باشترو کاریگەرترین لەمیدیای کوردی داو گڕوتێنێکی زیاتر بدەن بەمیدیای کوردی و ھەڵۆی خەرمانی کارەکانیان زۆرتربکەن..

کەناڵی کوردسات لەسەرەتای دروستبوونیەوە بەستایلێکی نوێ و شێوازێکی نوێ بونە میوانی ماڵەکانمان و وەک لەدروشمەکەیدا ھاتووە کە (کوردسات) ماڵی ھەمووانە بەتەواوەتی کوردسات توانی ماڵی ھەموانبێت بەبێ جیاوازی کوردسات دەرگای کراوەیە ھەمیشە بەڕووی سەرجەم ھونەرمەند و نوسەرو ئەدیب و شاعیر و ڕۆشنبیرو ڕوناکبیرێکدا کردۆتەوە ھەمیشە ماڵی ھونەرو ھونەرمەندان بووە ئەمە جگە لەوە کەتوانیویەتی لەڕێگەی بەرنامە ھەمەڕەنگەکانیەوە لەھەموو بوارەکانی فەرھەنگی و ئابووریی و زانستی و سیاسی و وەرزشی لەبیرمان نەکەن و چەندین بەرنامەی بەپێزو جۆراو جۆری بۆھەر بوارێک ھەبێت خەسڵەتێکی تری گرنگی ئەم کەناڵە ئازیزە ڕاستگۆیی بووە لەگەیاندنی ھەواڵ و زانیاریەکانداو ھەمیشە زرۆترین ھەواڵی ڕاست و دروستی ھەبوەو بوە بەیەکێک لەسەرچاوەگرنگەکانی ھەواڵ دادەنرێت لەمیدیای کوردیدا. کەناڵێکە کارگەریەکی بەھێزی ھەیە بۆ ھۆشیارکردنەوەی سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکانی کوردەواری ئەوەی کە جێگەی شانازی ئەم کەناڵەیە کەبەکەناڵی سەرجەم پارچەکانی کوردستان ناسراوە بەبێ جیاوازی بۆیە ئێمە وەک مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێـی نیشتمانی کوردستان ھەمیشە خۆمان بەپشتیوانی تەواوی ئەم کەناڵە ئازیز و ڕەنگینە دەزانین لەپێناوکاری باشترو جوانترو داھێنانی بەردەوام لەکاری میدیایدا

لەکۆتایدا دەڵێین شاشەجوانەکەی کوردسات ڕەنگین بمێنێتەوەو جارێکیترپیرۆزبێت یادی دامەزراندنی کوردسات

مەکتەبی رێکخستن

(ی.ن.ک)



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات