قۆناغی دوەمی ئۆپراسیۆنی موسڵ بەبەشداری ھێزەکانی دژە تیرۆر و پۆلیسی فیدڕاڵی و سوپا دەستیپێکرد

harem

دوابەدوای دەستپێکردنەوەی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی موسڵ، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەبەری خۆرھەڵاتی ئەو شارە پێشڕەوییان کردووەو چەند ناوچەیەک ئازاد کراون.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سوپای عێراق رایگەیاند: ھێزێکی دژە تیرۆرو پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵیان لەبەی خۆرھەڵاتی ئەو شارە دەستپێکردووەو چەند گەڕەکێک ئازادکراون.

پێشتریش فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارللە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا رایگەیاندبوو: ھێزە ئەمنییەکان رۆژی پێنج شەممە، گەڕەکی قودسیان لەبەری خۆرھەڵات ئازادکردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات