چیک ڕێگە نادات کۆچبەری موسڵمان بچێتە ناو خاکی ئەو وڵاتە

harem

لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ لەبەرامبەر قەیرانی کۆچبەران، حکومەتی چیک ڕێگە نادات کۆچبەری موسڵمان بچێتە ناو خاکی ئەو وڵاتە.

“میلۆس زیمان” سەرۆکی چیک لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ڕێوشوێنی ئەمنیی توندی لە سەر سنووری ئەو وڵاتەگرتۆتەبەر بەمەبەستی ڕێگرتن لە چوونە ناوەوەی کۆچبەری نوێ بۆ ناو خاکی چیک. وتیشی: لە ئێستادا ھیچ گومانێک لەبارەی پەیوەندی نێوان پەلامارە تێرۆریستییەکان و شەپۆلی نوێی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە ئارادا نییە، ھەربۆیە پێشنیارێکی یەکێتی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی نزیکەی شە ھەزار و دوو سەد کۆچبەر لەلایەن وڵاتەکەم لەماوەی دوو ساڵی داھاتوودا ڕەتدەکەمەوە.

“میلۆس زیمان” ئاماژەی بەوەشدا: چیک پشتگیری لە بیرۆکەی ھاوکاری کردنی ئەو وڵاتانە دەکات کە شەپۆلی کۆچکردن ڕووی تێکردوون، بەتایبەت ئیتاڵیاو یۆنان و داواشی کرد پێشنیارەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات