سندوقی نیشتەجێبوون: لە ساڵی ٢٠١٧دا ھیچ بودجەیەک بۆ پێشینەی خانووبەرە تەرخان نەکراوە

harem

حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ ھیچ بودجەیەکی بۆ پێشینەی خانوبەرە تەرخان نەکردووە

باسم بەھادین بەرێوەبەری سندوقی نیشتەجێبوون لە عێراق رایدەگەیەنێت بۆ ساڵی ٢٠١٧ ھیچ مامەڵەیەکی نوێ وەرناگرن بۆ پێدانی پێشنەی خانوبەرە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دا پشکی تایبەت بە سندوقی نیشتەجێبوون دیاری نەکراوە و ئەو مانەڵانەشی لە ئێستادا کارەکانیان بەرێدەکرێت ، پشت بەو بودجەیە دە بەستێت کە کە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەک پاڵپشتییەک بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە ٨٥٠ ملیار دینای دابین کرد بۆ ھاووڵاتیانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە ئەگەر چی لە ھەرێم سندوقی نیشتەجیبوون نییە، لەم ساڵیشدا تەنھا پێشینەی خانوبەر بەو ھاووڵاتی وفەرمانبەرانە دەدرێت کەپێشتر مامەڵەکانیان وەرگیراوە و لەو پشکەش خەرج دەکرێت کەماوەتەوە و نزیکەی ٣٣٤ ملیار دینارە،



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات