د.خاڵس قادر: وەزارەتی تەندروستی نزیکەی ١٠٠ ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانی دەرمانە

harem

بەھۆی قەیرانی داراییەوە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی دەرمان بە دەم داواکاریەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە ناڕۆن.

“د.خاڵس قادر” بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند،بەھۆی قەیرانی دارایی و کەڵەکە بونی قەرزەکان لەسەر وەزارەتی تەندروستی، کۆمپانیاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی وەکو جاران بەدەم داواکارییەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە ناڕۆن و خۆیان بە دوور دەگرن لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان، ئەوەش گرفتی بۆ دروست کردون.”د.خاڵس قادر”وتیشی،لە ھەمانکاتدا چەند کۆمپانیایەکی تر تا ئێستا بەردەوامن لە ھاوکاری کردنی وەزارەتی تەندروستی و رەوشی دارایی ھەرێمیان لەبەر چاو گرتوە و نەیان ھێشتوە ، قەیرانی دەرمان دروست ببێت.

سەبارەت بە قەرزی کۆمپانیاکان لەلای وەزارەتی تەندروستی”د.خاڵس قادر”رایگەیاند،وەزارەتی تەندروستی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٠٠ ملیار دینار قەرزارە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات