پاقلە پێکدێت لە کۆمەڵێک ڤیتامین (B،K،A) ڕیشاڵ و پڕۆتین ،دەوڵەمەندە بە ئاسن،فۆسفۆڕ،پۆتاسیۆم،مەگنیسیۆم و ترشی فۆلیکیش .
سودەکانیش بریتین لەمانە:
١-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە گرفتی شەھراوی بوون ھەروەھا دەبێتە ھۆی دابەزانی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
٢-یارمەتی بەھێزبوونی کۆئەندامی بەرگری دەدات،بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆس و میکرۆبانە بەسودە کەلەش توشیان دەبێت.
٣-بەھۆی ئەو پێکھاتە کیمیایەوەی کە ھەیەتی ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە،بەتایبەتیش شێرپەنجەی لووت.
٤-یارمەتی چالاک بوونی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات،ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا ڕێک دەخات.
٥-بۆ دابەزانی پەستانی خوێن لە خانماندابەسودە،بەتایبەتیش لە تەمەنی نائومێدیدا کە خانمان زیاتر توشی دەبن.
٦-ڕێگری دەکات لە گەشتنی ئەو ماددە زیان بەخشانە بۆ مێشک کە کاردەکەنە سەر ھۆڕمۆنی ” سیراتونین” کە بەرپرسە لە خۆش بەختی مرۆڤ.
٧-یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق