رۆناڵدۆ بە باشترین وەرزشکاری ئەوروپا دیاری کرا

harem

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەباشترین وەرزشکاری ساڵی ٢٠١٦ی کیشوەری ئەوروپا دیاری کرا، ئەمەش بەپێی راپرسیەک کە لەنێو ئاژانسەکانی ھەواڵ ئەنجام دراوە.

لە راپسیەکدا کە لەنێو ٢٧ ئاژانسی ھەواڵی ئەوروپا بۆ دیاری کردنی باشترین وەرزشکاری کیشوەرەکە ئەنجامدرا رۆناڵدۆ توانی پێش ئەندی مۆرای بەریتانی و یاریزانی تێنسی سەرزەوی بکەوێت.

رۆناڵدۆ بەھۆی بردنەوەی نازناوی یۆرۆ و چامپیۆنس لیگ توانی ٢٠٤ خاڵ کۆبکاتەوەو بەجیاوازی ٢٤ خاڵ پێش ئەندی مۆرای بەریتانی کەوتووە کە سەرەڕای بردنەوەی میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیاد و چوونە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی جیھان ١٨٠ خاڵی بەدەستھێنا.

لەپلەی سێیەمی ریزبەندی باشترین وەرزشکارانی ئەوروپا ناوی کاتی ھۆسۆزۆی مالەوانی بیلۆروسی ھاتووە کە ١٣٦ خاڵی کۆکردۆتەوە، ئەمەش لەرێگەی بردنەوەی ٣ میدالی ئاڵتونی لە ئۆڵۆمپیاد.

پلەی چوارەمیش بۆ نیکۆ رۆزبێرگی ئەڵمانی بوو کە توانی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی جیھانی فۆرمۆلا وەن بباتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات