رێکخراوی کوردستان بۆ ھەمووان: لەمساڵدا کارەکانی ئەنجومەن پارێزگای سلێمانی وەک پێویست نەبووە

harem

بەپێی راپۆرتێکی تایبەتی (ڕێکخراوی کوردستان بۆ ھەموان بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی)، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەمساڵدا نەیتوانیوە کۆری کارەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکات.ڕێکخراوی کوردستان بۆ ھەموان بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی، ڕاپۆرتێکی لەسەر چاودێریکردنی کارو ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەکرد کە تایبەتە بەھەڵسەنگاندنی کارو ئەدای دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەن و لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو راپۆرتەش لەماوەی ئەمساڵدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەیتوانیوە سەرجەم کارەکانی بە تەواوی ڕابپەڕێنێت و قەیرانی سیاسی و قەیرانی داراییش بەھۆکارێکی سەرەکی ئەو سستییە دانراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات