بەدرێژایی ئەمساڵ ١٨١ ھەزار کۆچبەر لەڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئێتاڵیا

chalack

بەدرێژایی ئەمساڵ ١٨١ ھەزار کۆچبەر لەڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئێتاڵیا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە گەیشتوونەتە وڵاتەکەیان، پێنج ھێندەی ساڵی رابردوو زیادیکردووەو ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووەو بەو ھۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٨١ ھەزار کۆچبەر لەساڵی ٢٠١٦دا لەڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، کە بەپێی ئەو ئامارە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووەو بەڕێژەی لە ١٨% لەچاو ساڵی ٢٠١٥، گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئیتاڵیا زیادیکردووە.
لای خۆیەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەکرد، بەو ئامارەی لەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا گەیشتۆتە نزیکەی نیو ملیۆن کۆچبەر.
پێویستە بوترێت بەپێی ئامارێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی مانگی رابردوو، ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لەدەریای ناوەڕاست بەئامانجی گەیشتن بە ئیتاڵیا خنکاون کە ژمارەیان گەیشتۆتە نزیکەی ٥ ھەزار کۆچبەر، ئەمەش بەئامارێکی مەترسیدار ھەژمارکرا لەساڵی ٢٠١٦دا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات