بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە دانانی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

harem

بەرێوەبەرایەتی کارەبا رایگەیاندوە، ٢٠ ئەمپێری کارەبا بەشی ماڵێکی ئاسایی دەکات و دەبێتە ھۆی زیاد بونی پێدانی سەعاتەکانی کارەبا.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە دانانی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو ٢٠ ئەمپێر کارەبایە بەشی پێداویستی ماڵێکی ئاسایی دەکات و سەعاتەکانی کارەباش زیاد دەکات، ھەروەھا چارەسەری کێشەی ئۆڤەرلۆدی فیدەر و وێستگەکان دەکات و بارزۆری و سوتانی محاویلە چارەسەر دەکات، ھاوکات ھاووڵاتی لە ئێستادا مانگانە تێچووی پارەی موەلیدەی زۆرە و کەمترینی ٣٠ ھەزار دینارە، لەئەنجامی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە ئەو تێچووەی زۆر کەم دەبێتەوە و کاتەکانی پێدانی کارەبای موەلیدە کەمتر ئەبێت و لەچەند وەرزێکدا نامێنێت.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەکۆنترۆڵی کارەبا ھەیە، پارێزگای سلێمانی پێویستی بەھەزار و ٨٠٠ مێگاوات کارەبا بووە، لە ئێستاشدا ئەو پشکەی پێیان دەدرێت ٦٠٠ بۆ ٦٥٠ مێگاواتە، کە توانراوە”٦ بۆ ٧”سەعات کارەبا بدرێت، بەڵام بە دانانی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری دەتوانرێت بڕی پێدانی کارەبا دووقات بکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات