لە بروسکەیەکی پیرۆزبایدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی “دەزگای میدیایی کوردسات” دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە کوردسات سەلماندی دەنگ و ڕەنگی ھەمووانە.
ئەمەی خوارەوەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:
بۆ کەناڵی جوان و قەشەنگ” کوردسات”
ھەڤاڵان بەرێوبەر و کارمەندو کادیرانی کەناڵی کوردساتی خۆشەویست، پیرۆزبایی یادی ۱۷ ساڵەی کەناڵەکەتان، کەناڵی ھەمووان، دەکەم.
بێگومان لەتەمەنی چەند ساڵی خەباتی رۆژنامەگەریتان وەک کەناڵێکی راگەیاندن ئەرکی سەرشانی خۆتان ووریایانە بەجێ ھیناوە و توانیوتانە لە ئاست خاک و نیشتیمان ژیرانە و حەکیمانە خزمەت بە گەلەکەمان بکەن و سەلماندوتانە دەنگ و رەنگی ھەمووانن٠ ھیوام وایە زیاتر بۆ پیشەیی بوونتان کاربکەن، ساڵ بەساڵ بەرەوپێشچوونی زیاتر وەک چۆن لەرابردودا رەچەشکێنەر بوون لەسەرجەم بوارەکاندا لەمساڵیشدا لە داھێنان و نوێ بونەوەی زیاتر بەردەوامبن٠
ھەرشاد و سەرفرازبن ٠
براتان
قوباد تاڵەبانی.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق