نزیکەی ١٥٢ ھەزار فەرمانبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی فۆرمی بایۆمەتریان پڕکردۆتەوە

razz

تا ئێستا نزیکەی ١٥٢ ھەزار فەرمانبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی فۆرمی بایۆمەتریان پڕکردۆتەوە . “نەورۆز مستەفا ئەمین”سەرۆکی ژووری عەمەلیاتی سلێمانی بە(کوردسات نیوز)ی راگەیاند، لە رۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ وە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی بایۆمەتری بەردەوامە و تا ئێستاش ١٥١ ھەزار و ٧٠٠ فەرمانبەر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەووروبەری فۆرمی بایۆمەتریان پڕکردۆتەوە، بەشێکی زۆری فۆرمەکانیش بەھۆی کێشەی ھونەرییەوە پوچەڵکراونەتەوە و جارێکی تر نێردراونەتەوە بۆ فەرمانگەکانیان بۆ ئەوەی پێداچونەوەی پێدا بکەنەوە.

“نەورۆز مستەفا ئەمین”ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆربەی کات فەرمانبەرانی بانکەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی بایۆمەتری لە رۆژانی پشودا کاریان کردوە ، بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین فۆرم بۆ فەرمانبەران پڕ بکەنەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات