razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بۆ یەکەم جار لە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵەوە تۆپخانەکانی ئەمریکا مۆڵگەکانی داعشیان لەبەرەی باکوری شارەکە بۆردومان کرد .
سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی ئاشکرای کردووە تۆپخانەیەکی ئەمریکی کە لە باکوری موسڵ جێگیر کراوە رۆژی یەک شەممە دەستی کردووە بە پرۆسەی پاڵپشتی کردنی ھێزەکانی سوپای عێراق و لەو چوارچێوەیەشدا بۆردومانی چەند گەرەکێکی لە بەرەی باکوری شاری موسڵ کردووە .ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە بۆردومانەکە مۆڵگەکانی داعشیشیی گرتۆتەوە لە گەرەکەکانی “سوکەر و بەلەدیات و حەدبا و ناوچەی بعویزە ” کە دەکەونە باکور و باکوری خۆرھەڵاتی شاری موسڵەوە .
لە ناوچەی شەلالاتیش چەند بینا و تونێلێکی داعش کراونەتە ئامانج بەھۆی ئەو بۆردومانەوە زیانێکی زۆر بە داعش گەیشتووە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق